ژیاننامه‌ی قورئان خوێن شێخ عبدالباسط عبدالصمد
ژیاننامه‌ی قورئان خوێن شێخ عبدالباسط عبدالصمد
شێخ و قورئان‌خوێن عبدالباسط عبدالصمد
قورئان‌خوێندو ده‌نگ خۆش شێخ عبدالباسط محمد عبدالصمد له‌ساڵی (1937) له‌دایك بووه له گوندی (المراعزة) كه به‌ستراوه به شاری (ئه‌رمه‌نت) له‌پارێزگای (قنا) له‌باشووری میسر، له شوێنێكی پاك وخاوێن په‌روه‌رده بووه كه گرنگی ده‌ده‌ن
به قورئانی پیرۆز به له‌به‌ركردنی وته‌جویدی وجوان خوێندنی.. باپیره‌ی كه ناوی (عدالصمد)ه له خواترسان وقورئان‌له‌به‌ران بوو كه توانایه‌كی زۆری هه‌بوو له له‌به‌ركردنی قورئان وته‌جویدی و ئه‌حكامه‌كانی.. باوكیشی كه‌ناوی شێخ محمد عبدالصمده یه‌كێكه له‌وانه‌ی قورئانیان به ته‌جوید زۆر به‌باشی به توانایه‌كی گه‌وره‌وه هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو وه به‌ته‌جویدیشه‌وه..
دوو به‌راكه‌شی: محمود و عبدالحمید، قورئانیان له‌به‌ر ده‌كرد تا برا بچووكه‌كه‌یان عبدالباسط گه‌شته پێیان كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بوو، له‌دایكبوونی مێژوویه‌كی ڕاستی بوو بۆ گونده‌كه‌ی (ئه‌رمه‌نت) كه چووه ناو مێژووه‌وه.
عبدالباسط به منداڵیه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به شێخ (الامیر) له ئه‌رمه‌نت و شێخه‌كه‌یشی زۆر به گه‌رمی‌یه‌وه پێشوازی لێ ده‌كات چونكه هه‌موو توانا‌و به‌هره‌یه‌كی قورئانیی تیادا ده‌رئه‌كه‌وت به گوێگرتنی بۆ قورئان له‌ماڵه‌وه به‌شه‌وو ڕۆژ. شێخ (الامیر) تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه قوتابیه زیره‌كه‌كه‌ی توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ له‌به‌ركردنی قورئان ه ماوه‌یه‌كی كه‌م وزۆر ووریایی وپابه‌ندبوونی به شوێنكه‌وتنی شێخه‌كه‌ی به‌دڵ وبه‌گیان، هه‌روه‌ها به‌وردیی توانای ده‌ركردنی مه‌خره‌ج وپیته‌كانی زۆر به‌باشی هه‌بوو له وه‌ستان و ده‌ستپێكردن وده‌نگه خۆش و زوڵاڵه‌كه‌ی سه‌رنج ڕاده‌كێشێت.. له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵ ئه‌وه‌ی له شێخه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو ده‌یخوێنده‌وه به‌ڕێگه‌وه و سه‌رنجی هه‌موو ڕاده‌كێشا كه گوێبیستی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ده‌بوون.
شێخ عبدالباسط له یاده‌وه‌رێكانیدا ده‌ڵێت: (... ته‌مه‌نم ده ساڵ بوو قورئانم هه‌موو له‌به‌ركرد و وه‌كو ڕووبارێك ڕێی ده‌كرد له‌سه‌ر زبانم وئه‌و كاته‌ش باوكم فه‌رمانبه‌ر بوو له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن، وه باپیره‌شم له زانایان بوو.. داوام لێ كردن كه فێری قیرائاته‌كان بم وئاماژه‌یان بۆ كردم كه بچم بۆ شاری طنطا تا زانیاری قورئان و قیرائات له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ (محمد سلیم) به‌ڵام نێوان شاری ئه‌رمه‌نت له باشوری میسر و شاری طنطا له یه‌كێك له‌شاره‌كانی ڕووی سه‌ر ده‌ریای میسر ماوه‌ی نێوانیان زۆر دوور بو. به‌ڵام كاره‌كه به‌ستراوبوو به ئایینده‌ی خۆم ودیاریكردنی سه‌ره‌تایه‌ك بۆی تا وای لێ كردم خۆم ئاماده بكه‌م بۆ سه‌فه‌ر، پێش سه‌فه‌ركردنم بۆ طنطا به‌یه‌ك ڕۆژ ئاگادار كراینه‌وه به‌هاتنی شێخ محمد سلیم بۆ شاری ئه‌رمه‌نت تا وه‌كو (مدرس)ێك قورئان بڵێته‌وه له‌به‌شی قیرائات له په‌یمانگای ئایینی له شاری ئه‌رمه‌نت وهه‌موو خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نت به‌گه‌رمی‌یه‌وه پێشوازییان لێ كرد وخۆشیان گێڕا چونكه ده‌زانن چه‌ند توانا‌و شاره‌زایی هه‌یه وله‌ئه‌هلی زانست وقورئانه، قه‌ده‌ری خوا ئه‌م مامۆستایه‌ی هێنا بۆمان، پاشان خه‌ڵكی ناوچه‌كه (كۆمه‌ڵه)یه‌كیان بۆ دروست كرد بۆ پاراستنی قورئانی پیرۆز، شێخ‌یش قورئانی به قوتابیانی له‌به‌ر ئه‌كردوزانستنی قورئان وقیراءاتی ده‌گه‌یاند.. ئیتر منیش چووم بۆلای وهه‌موو قورئانم دوباره‌كرده‌وه لای و (الشاطبية)م هه‌موو له‌به‌ر كرد كه مه‌تنی تایبه‌ت به زانستی قیرائاتی سه‌بعه بوو (حه‌وت قیرائاته‌كه).
پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی شێخ عبدالباسط گه‌شته دوانزه ساڵیی له‌هه‌موو شار وگوند وپارێزگاكانه‌وه (قنا) و(أصفون) بانگیان ده‌كرد وده‌عواتیان ده‌كرد به‌هاوكاری شێخ محمد سلیم و ده‌اۆشت بۆ هه‌موو شوێنێك..
شێخ ضباع شێخ عبدالباسط پێشكه‌ش ده‌كات به ئێزگه‌و ڕادیۆ:
له‌كۆتایی ساڵی (1951) شێخ ضباع داوا ده‌كات له شێخ عبدالباسط كه‌وا پێشكه‌وێت بۆ ئێزگه وه‌كو قاریئ وقوورئانخوێنێك له‌وێ كار بكات، به‌ڵام شێخ عبدالباسط ویستی ئه‌م داواكاریه دوا بخات به‌هۆی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵه‌وه به (صعيد) وكه‌سوكاریه‌وه‌و پاشان ئێزگه ته‌رتیباتێكی تایبه‌تی ده‌وێت. به‌ڵام ویست وئاره‌زووی خوا له‌سه‌رووی هه‌موو ویست وئاره‌زوویه‌كه‌وه‌یه. پاشان شێخ ضباع كاسێتێكی تۆماركراوی شێخ (عبدالباسط)ی ده‌ست كه‌وت وئه‌م كاسێته‌شی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی ئێزگه‌كه كرد، هه‌موو سه‌رسوڕمان به‌م ده‌نگه تایبه‌تی‌یه و قورئان خوێندنه به‌رزه. ئیتر شێخ عبدالباسط له‌ئێزگه وه‌رگیرا له ساڵی (1951) تا له‌وێ ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی بریقه‌دار له ئاسمانی خوێندن ووتنه‌وه‌ی قورئان.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ناوبانگێتی شێخ عبدالباسط وداگیركردنی دڵه‌كانی گوێبیستی ده‌نگی ده‌بن به‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ، پێویستی ده‌كرد به دائمی و به‌رده‌وامیی بژێن له قاهیره‌ی پایته‌خت، ئه‌وه‌بوو خۆی و خێزانه‌كه‌ی كۆچیان كرد له صعیده‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی (سیدة زینب)و بووه هۆی زیاتر ناساندنی وپه‌یوه‌ندیكردنی به ئێزگه‌وه‌و هه‌لی بۆ زیاتر ڕه‌خسا بۆ به‌ناوبانگێتی وه‌كو دیاری‌یه‌ك بۆ جیهان وئیسلام وموسڵمانان. به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونیه‌وه به ئێزگه‌و ڕادیۆ، خه‌ڵكی زیاتر ده‌ستیان كرد به كڕینی ئامێری ڕادیۆ و به‌رهه‌می ڕادیۆ زۆر به‌رزتربوو تا وای لێ هات له زۆربه‌ی ماڵان بڵاوبوویه‌وه تا بتوانن گوێ له‌و ده‌نگه نازداره بگرن ده‌نگی شێخ عبدالباسط، هه‌ركه‌سێكیش ڕادیۆیه‌كی هه‌بوبێت له گه‌ڕه‌كێك یان لادێ‌یه‌ك له لادێگان هه‌موو ماڵانی ده‌وروبه‌ر گوێیان لێ ده‌گرت به‌تایبه‌ت له ڕۆژانی شه‌ممه له‌سه‌ر شه‌پۆله‌كانی به‌رنامه‌ی گشتیی له كاتژمێری هه‌شته‌وه تا هه‌شتی ئێواره. هه‌روه‌ها له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانه‌وه‌ی كه ده‌گێڕدراو ڕاسته‌وخۆ نه‌قل ده‌كرایه سه‌ر ئێزگه له مزگه‌وته گه‌وره‌كانه‌وه.
سه‌ردانی شێخ عبدالباسط بۆ وڵاتانی جیهان:
شێخ عبدالباسط له ساڵی (1952)ه‌وه به‌ته‌واوه‌تی و به‌رده‌وامی ده‌ستی به قورئان خوێندن كرد له ئێزگه، تا له هه‌موو سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه بانگنامه‌و بانگهێشتی بۆ ده‌هات. هه‌ندێ له بانگهێشته‌كان به‌هۆی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو تا بانگی بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته‌و كاتێك ده‌یپرسی لێیان به چ بۆنه‌یه‌كه‌وه بانگهێشتیان كردووه ده‌یانووت: به‌بۆننه‌ی ئه‌وه‌ی شێخ عبدالباسط خۆی له‌ناومانه‌و لێره‌یه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی حیهانه‌وه به‌گه‌رمیی پێشوازیان لێ ده‌كرد له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران وگه‌لان.. له سه‌ردانێكی بۆ پاكستان، سه‌رۆكی پاكستان به‌تایبه‌تیی پێشوازی لێ كرد له فڕۆكه‌خانه‌و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كرد كاتێك له فڕۆكه‌كه دائه‌به‌زی. له جاكارتا له ئه‌نده‌نوسیا له گه‌وره‌ترین مزگه‌وتێك قورئانی خوێند و هه‌تا هه‌موو مزگه‌وته‌كه پڕ بوو له ئاماده‌بووان و تا به‌درێژایی نیو كیلۆمه‌تر به‌ده‌وری مزگه‌وته‌كه خه‌ڵك ئاماده‌ببو، تا ئاماده‌بووان گه‌شته نزیكه‌ی ڕوبع ملیۆن كه‌س هه‌تا به‌یانی گوێبستی قورئان خوێندنی شێخ عبدالباسط بوون.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی (ئه‌فریقای باكور)ی كرد، كاتێك به‌رپرسان ئاگاداری سه‌ردانه‌كه‌ی بوون یه‌كسه‌ر تیمێكی كاری ڕاگه‌یاندنیان نارد له ڕۆژنامه‌نووس و ئێزكه‌و ته‌له‌فزیۆن تا كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتووی ودیبلوماسی كۆتایی پێ هات زیاتر پله‌و پایه‌ی قورئان خوێنانی تا به‌رز بووه‌وه‌و زیاتر ڕێزیان لێ نرا.
یه‌كه‌م سه‌ردانی شێخ عبدالباسط بۆ ده‌ره‌وه‌ی میسر له سه‌ڵی (1952) بوو پاش په‌یوه‌ندی كردی به ئێزگه‌وه، سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌ی تیا كرد له‌گه‌ڵ باوكی تا فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێ‌به‌جێ بگه‌یه‌نێت.. ئه‌هلی سعودیه‌ش ئه‌م سه‌ردانه‌یان به هه‌لێك زانی و به‌پێویستیان زانی به‌رهه‌مێكی هه‌بێت، بۆیه یه‌كسه‌ر داوایان كرد له شێخ عبدالباسط چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بكه‌ن وبه‌ده‌نگی خۆی قورئانیان بۆ تۆمار بكات، شێخ عبدالباسطیش پاش ئه‌وه‌ی له حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز قورئانی خوێند وتۆماركرا، نازناوی (صوت مكة - ده‌نگی مه‌ككه)یان لێ نا. ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوا سه‌ردانی نه‌بوو بۆ سعودیه، به‌ڵكو چه‌نده‌ها جار سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد بۆ حه‌ج و یا له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌و نوێنه‌ر..
هه‌روه‌ها سه‌ردانی (هیند)ی كرد بۆ یه‌كێك له بۆنه ئایینه‌یه‌كان كه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده موسڵمانه‌كانی ئه‌وێ گێڕابووی، شێخ عبدالباسط زۆر سه‌یر بوو به‌لایه‌وه هه‌موو ئاماده‌بووان وه‌ستاون به پێوه و سه‌ریان داگرتووه بۆ شوێنی سوجده‌و چاوه‌كانیان پڕ له گریانه تاكو شێخ عبدالباسط كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئانه‌كه‌ی و ئه‌ویش چاوانی پڕ ببوو له فرمێسك له‌كاریگه‌ریی ئه‌و شێوازه.. شێخ عبدالباسط سه‌ردانی ته‌نها وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌كردوه، به‌ڵكو هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌هه‌ر شوێنێك موسڵمانی تیا هه‌بووبێت، له‌به‌ناوبانگ ترین مزگه‌وت تیایدا قورئانی خوێندبێت: (مزگه‌وتی حه‌رام) له مه‌ككه و (مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری نازدار) له مه‌دینه له سعودیه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی (ئه‌قسا) له قودس ومزگه‌وتی (ئبراهیمی خه‌لیل) له فه‌له‌ستین ومزگه‌وتی (ئه‌مه‌وی) له دیمه‌شق، هه‌روه‌ها له چه‌نده‌ها مزگه‌وتی وڵاتانی ئاسیا و ئافریقا و ولایاتی ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسا وله‌نده‌ن و ... هتد. له زۆربه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌كان وێنه‌ی شێخ عبدالباسط یا ته‌علیقێك هه‌ر ده‌بوو بڵاوبكرێته‌وه. به‌ڕاستی وه‌كو داستانێكی لێ هاتبوو پێویسته ڕێزی لێ بگیردرێت.
ڕێزلێنان و پێ‌زانین به شێخ عبدالباسطی قورئان خوێن:
شێخ عبدالباسط یه‌كێكه له‌و قورئان خوێنانه‌ی پله‌یه‌كی به‌رزی وه‌ده‌ست هێناوه له به‌ناوبانگیی و ڕێز وپله‌و پایه له‌ناو دڵی موسڵمانانی جیهان و بۆ ماوه‌ی نتیو سه‌ده، خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیی بۆ شێخ عبدالباسط هیچ كاتێك كه‌می نه‌كردووه یا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرابێت به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن به زندووی یا به مردووی، به‌ڵكو زیاتر له‌دڵاندا خۆشه‌ویست تر بووه، ڕێزلێنانی به‌زندووی له ساڵی (1956)دا سوریا دیاریی (مه‌دالیای استحقاق)ی پێ به‌خشیی، وه مه‌دالیای (الارز) له لوبنانه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها (مه‌دالیا زێڕ)ی له‌لایه‌ن مالیزیاوه پێ به‌خشرا، وه (مه‌دالیای سنغال) وله مه‌غریب، دواهه‌مین مه‌دالیا پاش وه‌فاتكردنی بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك محمد حوسنی مبارك له بۆنه‌یه‌كی شه‌وی قه‌دردا ساڵی (1990) زاینی.
كۆچی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی و وه‌فاتكردنی
شێخ عبدالباسط تووشی نه‌خۆشی (شه‌كره) ببو، زۆریش هه‌وڵی ده‌دا به‌رگری لێ بكات به پارێزگاری وپابه‌ندبوونیه‌وه به خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵام سستی و لاوازی (سی)یه‌كانی وله‌گه‌ڵ نه‌خۆشی (شه‌كره) یه‌كیان گرتبوو، بۆیه شێخ عبدالباسط نه‌یتوانی به‌رگری ئه‌م دوو نه‌خۆشیه ترسناكه بكات، تووشی هه‌و (التهاب)كردنی جگه‌ر بوو پێش وه‌فاتی به‌كه‌متر له مانگێك. پاشان چووه نه‌خۆشخانه‌ی (دكتۆر به‌دران) له جیزه، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابوو ته‌ندروستی زیاتر و زیاتر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆشت تا منداڵه‌كانی و بزیشكان ئامۆژگاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كرد تا له له‌نده‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت، سه‌فه‌ری كرد بۆ له‌نده‌ن و له‌وێ مایه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك حه‌فته كوڕه‌كه‌ی طارق له‌گه‌ڵدابوو، پاشان داوای كرد بیگێڕنه‌وه بۆ میسر وه‌كو هه‌ستی كردبێت ڕۆژی ته‌مه‌نی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات، وه جه‌ژنی چاوپێكه‌وتن نزیك بووه‌ته‌وه، ژیان ئه‌وه‌نده‌ی كاتژمێرێكه‌و ده‌ڕوات، بۆیه قورئان باشترین و گه‌وره‌ترین ڕێزلێنانه خوای گه‌وره به‌نده‌كه‌ی پێ ڕێزدار كردووه.. وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته بۆ مرۆڤ.. هه‌ر ئه‌میش بوو (شێخ عبدالباسط) كه‌وا به‌و قورئانه بیرۆزه چه‌نده‌ها دڵی پڕ قورئان كردبووه‌و به‌قورئانه‌وه ده‌یخوێنا و خه‌ڵكیی ڕاكێشاوه بۆلای قورئان و چه‌نده‌ها دڵی ڕه‌قی نه‌رم ونیان كردۆته‌وه‌و ده‌بێ چه‌نده‌ها به گوێگرتن له تیلاوه‌و قورئان خوێندنی ئه‌م هیدایه‌ت و ڕێنمایی وه‌رگرتبێت..! بۆیه تا مرد په‌یامی خوای گه‌وره‌ی به‌جێ گه‌یاند..
بۆیه ڕۆژی وه‌فاتكردنی و كۆچی دوایی وه‌كو بروسكه‌یه‌ك وابوو دای له دڵی مه‌لایین موسڵمان له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان... ته‌رمه‌كه‌شی له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌سی خۆشه‌ویستی خۆی و ده‌نگه‌كه‌ی به‌خاك سپاردیان به‌ڕێ وڕه‌سمێكی شایسته به‌و كه‌ڵه پیاوه.. تاكو ئێستاش موسڵمانان ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌یاد ناچێت (30/11/1988) كه‌وا ڕووی گه‌شی شێخ عبدالباسط له‌نێوان ڕووی زیندووانی دونیا..
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له شێخ عبدالباسط وخوای گه‌وره پاداشتی خێری نه‌بڕاوه‌یی بداته‌وه بۆ ئه‌و كاره به‌نرخه‌ی كه‌وا هه‌موو جیهان ده‌یناسن به ده‌نگ خۆشیی وقورئان خوێندنی.. كه‌س نیه له ئێمه هه‌ر له منداڵیه‌وه ناوی ئه‌م شێخ عبدالباسطه‌مان نه‌بیستیێت.. خوای گه‌وره به‌به‌هشتی به‌رینی شاد بكات له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا. ئامیـــــــــــــن.