10ساله هاورين

· ranj_slemany tuy melik
تۆم كروز-ی ئه‌ستێره‌ی ناوداری هۆلیود ئاشكرایكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی زۆرباشی له‌گه‌ڵ كامیرۆن دیاز-ی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكیدا هه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م په‌یوه‌ندییه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئیره‌یی كاتی هۆڵمز-ی خێزانی دروست نه‌كردووه. كروز-ی ته‌مه‌ن (48) ساڵ له‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (بونته)ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، كه كاتی هاوسه‌ری كه‌سێكی نه‌رم و نیان و زیره‌كه‌و خۆشه‌ویستی بۆ خێزانه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها خێزانیش شتێكی گرنگه له‌لاى هه‌ردووكمان. شه‌وی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو كروزء كامیرۆن به‌شدارییان له‌ئاهه‌نگێكدا كرد له‌شاری مونشن-ی باشووری ئه‌ڵمانیا كه به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م نمایشی فیلمه نوێكه‌ی به‌ناوی (Neight and die) له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ردوو ئه‌كته‌ر خۆشحاڵی خۆیان به به‌شداریكردنی هاوبه‌شیان له‌كارێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند، هه‌روه‌ها دیاز-ی ته‌مه‌ن (37) ساڵ وتی: كه ئه‌و كاره هاوبه‌شیه‌ی نێوانمان شتێكی گرنگه وتیشی: كه ماوه‌ی (10) ساڵه یه‌كتر ده‌ناسین و به‌شێوه‌یه‌كی باشیش له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین. له‌لای خۆشییه‌وه كروز رایگه‌یاند كه كامیرۆن كه‌سێتییه‌كی هێمنه‌و كاركردن له‌گه‌ڵیدا شتێكی ئاسانه.