دۆزینه‌وه ی ده‌یان هه‌زار لیره‌ی تورکی
تازه‌کارێکی به‌ریتانیایی ده‌یان هه‌زار لیره‌ی کۆنی دیته‌وه
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌کانی لیره‌ی رۆمی له به‌ریتانیا له‌لایه‌ن پیاوێکی تازه‌کار رووی دا.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م گه‌نجه بریتی بوو له 52هه‌زار لیره که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینی و له زه‌ویه‌کی نزیک "فروم" له "سامرێست"ی به‌ریتانیا دۆزراوه.
ئه‌م لیرانه له گۆزیه‌ک دابوون که بڵیندایی 30سانتیمه‌تر و پانایی 18سانیته‌مه‌تر بوو و له لایه‌ن "دیڤ کریسپ" خه‌ڵکی "دیواینزز"ی "ویلتشێر" دۆزراوه.
کریسپ ده‌ڵێت: "من له ساڵانی پێشوو شتی زۆرم دۆزیه‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره کۆمه‌ڵێک لیره‌ی به‌م زۆریه ده‌دۆزمه‌وه."
ناوبراو گوتی: "ئه‌م لیرانه‌م به ئامێری دیتنه‌وه‌ی کانزا دیته‌وه که له قووڵایی 14سانتیمه‌تری زه‌ویه‌که بوو."
کریسپ ده‌ڵێت: "ده‌ستم برده ناو زه‌وی و له‌تکه گۆزه‌یه‌کم ده‌رهێنا و شتێکم دیته‌وه که لیره‌یه‌کی برۆنزیی رۆمی بوو و به‌قه‌درا نینۆکێک."
دواتر کریسپ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ی به به‌رپرسان راگه‌یاند و دواتر ئه‌م شوێنه له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسان کۆڵدرا.
هه‌رچه‌نده گۆزه‌که بچووک بوو، به‌ڵام قورسایی 160کیلۆ بوو.
پێش‌بینیی ئه‌وه ده‌کرێت، ئه‌وه‌نده لیره‌یه، به‌قه‌درا مووچه‌ی چوار ساڵی سه‌ربازێکی رۆمی بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه وه‌ک گه‌نجینه‌یه‌ک رابگه‌یه‌ندرێت، لیره‌کان به پێی مه‌زه‌نده‌ی رۆژ به مۆزه‌ی سامرێست ده‌فرۆشرێت و پاره‌که‌ی له نێوان کریسپ و خاوه‌نی زه‌وییه‌که دابه‌ش ده‌کرێت.