پاکستان : لەدەرەنجامى کردەیەکى خۆکوژى لەشارى مەنغۆرا شەش کەس کوژران

بەپێ ى هەواڵێکى پەیامنێرى کەناڵى (ڕوسیا الیوم)کەلە سەرچاوەیەکى پۆلیسى پاکستانى  گواستۆتەوە ، لەئەنجامى کردەیەکى خۆکوژیدالەشارى (مەنغۆرا)ى گەورەترین شارى وادى سوات لەباکورى ڕۆژئاواى پاکستان ،شەش کەس کوژران و پانزەى دیکەش برینداربوون، تەقینەوەکەش  خاڵێکى پشکنینى سەرەکى پۆلیسى پاکستانى کردۆتە ئامانج.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە کەزۆربەى بریندارەکان برینەکانیان سەختەو چاوەڕوانیش دەکرێ ژمارەى کوژراوەکان بەرەوبەرزبوونەوە بچێت. دواى تەقینەوەکەش پێکدادان لەنێوان چەکداران و هێزەکانى پۆلیس ڕوویانداوە.
تەقینەوەکە زیانێکى زۆرى لەچەندین دوکان و بینا و خانووەکانى نزیک ڕووداوەکەگەیاندووە.